ئەفیلای حەز دەكات بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەكانی هۆڵەندا ئەفیلای تەمەن (26) ساڵ گوتی: ئامانجی سەرەكیم گەڕانەوەیە بۆ یانەی بەرشلۆنە، بەڵام گرنگ ئەوەیە بتوانم تام و چێژ لە تۆپی پێ وەربگرم و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر حەز بە گەڕانەوەم دەكەم بۆ یانە كەتەلۆنییەكە.
لەبارەی قسەكانی ئەفیلای، هۆرست هیلدت بەڕێوەبەری گشتیی یانەی شاڵكە گوتی: ئەگەر بمانەوێت پارێزگاری لە ئەفیلای بكەین، دەبێت بڕیارێكی عاتیفی بدەین و دەبێت ئەو حەز بە مانەوەی بكات لە یانەكەمان.
جێگەی باسە یاریزانی هۆڵەندی بە ڕەگەز مەغریبی ئیبراهیم ئەفیلای لە ساڵی 2011 پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە كرد دوای ئەوەی ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەی ئایندهۆڤن پێشكەش كرد، بەڵام بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی بەشداریی لە یارییەكانی یانەكەیدا بكات، بۆیە یانەی كەتەلۆنی لە وەرزی ئەمساڵدا بڕیاری دا ئەم یاریزانە بەشێوەی خواستن بداتە یانەی شاڵكە.
