راهێنەری هەڵبژاردەی چیلی دەنگ بە میسی و گواردیو دەدات
راهێنەری هەڵبژاردەی چیلی (كلاودیۆ بۆرگی) گوتی: لە دەنگدان یەكەم میسی هەڵدەبژێرم لە پلەی دووەم كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لە پلەی سێیەم ئەندریاس ئەنییسا هەڵدەبژێرم.
لە درێژەی قسەكانیدا كلاودیۆ گوتی: میسی-م خۆش دەوێت، ئەو یاریزانێكی جیاوازە، لە وەرزی رابردوودا لە كاتی دەستنیشانكردنی باشترین یاریزانی جیهان دەنگم بە كریستیانۆ رۆناڵدۆ دا، چونكە هەستم كرد پێویستی بە یارمەتی هەیە و هەروەها تەئكید بووم لەوەی، كە میسی دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان، هەندێك جار دەبێت هیوا ببەخشیە یاریزانی ئەستێرە بۆ ئەوەی متمانەی بەخۆی هەبێت ئەمەش هۆكاری سەرەكی بوو كە لە وەرزی رابردوو دەنگم بە كریستیانۆ دا.
لە درێژەی قسەكانیدا كلاودیۆ ڕوونی كردەوە كە باشترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێی جیهاندا (مارادۆنا و میسی)ن بە بێ كەمكردنەوە لە ئاستی یاریزانەكانی دیكە، چونكە ئەم دوو یاریزانە خاوەن ئەزموونی جیاوازن لە نێو یاریگادا بۆیە یاریزانێكی جیاوازە.
لە كۆتایی قسەكانیدا كلاودیۆ باسی لە یاریزانی یانەی بەرشلۆنە سانشێز كرد و گوتی: پاڵەپەستۆیەكی زۆری لەسەرە و ئەمە بەسە، كە لە ڕیزی باشترین یانە لەسەر ئاستی جیهان یاری دەكات و هەست دەكەم دڵخۆشە لەگەڵ بەرشلۆنە و پێویستی بە كات هەیە بۆ ئەوەی زیاتر لەگەڵ یانەكە بگونجێت.
