رۆناڵدۆ: دەبێت نیمار دەست بە ركابەری بكات لەگەڵ كریستیانۆ و میسی بۆ باشترین یاریزانی جیهان

رۆناڵدۆ: دەبێت نیمار دەست بە ركابەری بكات لەگەڵ كریستیانۆ و میسی بۆ باشترین یاریزانی جیهان
ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەرازیل رۆناڵدۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا تەئكیدی لە گرنگی یاریكردنی نیمار دەكاتەوە لە خولەكانی ئەوروپا داو دەڵێت: ئەگەر نیمار لە خولی بەرازیل بەردەوام بێت ئەوە خەونی وەرگرتنی باشترین یاریزانی جیهان لە دەست دەدات، هەروەها بەردەوام بوونی لە یاریكردن لە خولی بەرازیل بەرزبوونەوەی ئاستی دەرنگ پێش دەكەوێت و دەبێت بە زووترین كات ڕوو لە خولەكانی ئەوروپا بكات.
لە درێژەی قسەكانیدا رۆناڵدۆ گوتی: سرووشتییە ئەم یاریزانە وەكو یاریزانێكی پیشەگەر لە ئەوروپا یاری بكات و لە ڕیزی گەوەرترین یانەكانی جیهان و دەبێت هەر لە ئێستاوە دەست بە ركابەریكردن بكات لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ و میسی بۆ وەرگرتنی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان.
لە كۆتایی قسەكانیدا رۆناڵدۆ گوتی: شانازییە بۆ گەلی بەرازیل لە كۆتایی هەموو هەفتەدا سەیری یارییەكانی نیمار بكەن لە خولی بەرازیل.
جێگەی باسە رۆناڵدۆ خاوەن كۆمپانیای ناین، تەنیا ئەم كۆمپانیایایە مافی گفتوگۆكردنی هەیە لەسەر یاریكردنی نیمار لە خولەكانی ئەوروپا و گەورە یانەكانی ئەوروپا ركابەری لەسەر مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی بەرازیلی نیمار دەكەن.
Top