وەك پرۆگرامی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی وەرزش و هونەر لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و زیاتر خزمەتكردنی وەرزش لە قوتابخانەكانی سەر بە پەروەردەكانی هەرێمی كوردستان، بەبەشداری هەریەك لە هەڵبژاردەی بالەی كچانی پەروەدەكانی هەولێروسلێمانی ودهۆك وكەركوك وگەرمیان لە شاری هەولێر لە هۆڵی یانەی ئەكاد پاڵەوانێتی بالەی كچانی هەڵبژاردەی پەروەردەكانی سەر ئاستی هەرێم بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتیەكەشدا دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان تیپە بەشداربووەكاندا، هەردوو هەڵبژاردەی هەولێروسلێمانی گەیشتە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە، لە یاری كۆتاییشدا كە هەریەك لە لێژنەی وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان و دكتۆرعیسمەت محەمەد خالید وەزیری پەروەردە و بەكر كەریم حەسەن بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێرو ژمارەیەكی زۆری هاندەران ئامادەی بوون، دوای یارییەكی بەهێز كچانی پەروەردەی هەولێرتوانیان یارییەكە بە ئەنجامی (3-1)گێم ببەنەوە و ببنە پاڵەوانی تۆپی بالەی پەروەردەكانی هەرێم، لەكۆتاییشدا خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانان و تیپە سەركەتووەكاندا دابەشكرا.