ئافره‌تێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆلۆمپی‌ جیهان كاندیده‌

ئافره‌تێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆلۆمپی‌ جیهان كاندیده‌
نه‌وال موته‌وه‌كیلی‌ مه‌غریبی‌ و جێگری‌ ئێستای‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆلۆمپی‌ جیهان خۆ كاندیدكردنی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ لیژنه‌كه‌ ئاشكرا كرد .

ئه‌و ژنه‌ كه‌ پۆستێكی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ نێو لیژنه‌كه‌دا هه‌یه‌ دوێنێ له‌ ڕیۆدی‌ جانیروێی‌ وڵاتی‌ به‌ڕازیله‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ خستۆته‌ ڕوو بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی‌ ساڵی‌ داهاتووی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆلۆمپی‌ جیهان خۆی‌ ده‌پاڵوێت و له‌ كاتی‌ سه‌ركه‌وتنیشیدا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ژن له‌ پۆسته‌دا به‌رپرسیارێتی‌ كه‌وتبێته‌ شان و شوێنی‌ ژاك ڕۆكی‌ سه‌رۆكی‌ ئێستا بگرێته‌وه‌ .

مته‌وه‌كیل كه‌ پێشتر پاڵه‌وانێكی‌ دیاری‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ مه‌غریبی‌ بووه‌ له‌ ململانێی‌ گه‌یشتن بۆ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ ڕوبه‌ڕووی‌ دوو ڕكابه‌ری‌ تری‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵمانیه‌ك و چینیه‌كن .


خه‌ندان سپۆرت
Top