بەرشەلۆنە بە جیمس بۆند گەیشتە قۆناغی داھاتوو
ئەمشەو لە میانی جەولەیەکی تری یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی بەرشەلۆنە بووە میوانی سپارتاک مۆسکۆی ڕووسی و ھەر بە تایمی یەکەم بە گۆڵێکە ئالڤێس و دوانی میسی ٣-٠ یارییەکەیان بردەوە .
بەوەش یانە ئیسپانیەکە گەیشتە قۆناغی داھاتوو , میسیش ڕێژەی گۆڵەکانی ئەم وەرزەی کردە ھەشتا گۆڵ و تەنھا پێنج گۆڵی بۆ گرتنەوەی ژمارەی گۆڵەکانی مۆلەر لە ساڵێکدا ماوە .
خەندان سپۆرت
