كاتی‌ یارییه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر گۆڕا

كاتی‌ یارییه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر گۆڕا
گه‌رچی‌ بڕیاربوو ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ له‌ یاریگای‌ سلێمانی‌ ( مه‌لعه‌به‌كه‌ ) ڕوبه‌ڕووی‌ یه‌كتر ببنه‌وه‌ به‌ڵام لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له‌یه‌كێتی تۆپی پێی كاتی‌ یارییه‌كه‌ی‌ گۆڕی‌ و رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو یانه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.

پێش به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و یاریه‌ یانه‌ی سلێمانی 4 یاریی ئه‌نجامداوه‌و خاوه‌نی 1 خاڵه‌ ، یانه‌ی هه‌ولێریش 1 یاریی ئه‌نجامداوه‌و (2-1) گۆڵ له‌سه‌ر یاریگای خۆی له‌یانه‌ی كاره‌بای بردوه‌ته‌وه‌.

دوای تێپه‌ڕبونی 4 هه‌فته‌ش به‌سه‌ر یاریه‌كانی خوله‌كه‌دا یانه‌ی دهۆك له‌پێشه‌نگدایه‌و خاوه‌نی 10 خاڵه‌ .


خه‌ندان سپۆرت
Top