ياريزانی کۆت ديڤواری و يانه‌ی شه‌نگه‌های چينی ديديه درۆگبا دوای ئه‌وه‌ی ڕايگه‌ياند ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ يانه‌ی پێشوتری چێڵسی ئينگليزی به‌ڵام ئه‌مجاره بۆ ئه‌نجامدانی ڕاهێنان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی نه‌ک بۆ ياری کردن له‌گه‌ڵ هاوڕێ کۆنه‌کانیدا، ڕۆژنامه‌کان ئاماژه‌يان به‌وه‌داوه هه‌ندێک له‌يانه فه‌ره‌نسييه‌کان له‌هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی تواناکانی ئه‌و ياريزانه‌دان به‌تايبه‌ت يانه‌ی مارسيليا ئه‌يه‌وێت به‌هه‌ر هۆيه‌ک بێت تواناکانی به‌ده‌ست بهێنێت يانه‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌کانی ئه‌و ياريزانه به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ک ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌ت کرده‌وه باس له‌چونی بکات بۆ مارسيلياو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ياريزانه کۆت ديڤوارييه‌که بۆندی هه‌يه له‌گه‌ڵ شه‌نگه‌های و له‌وێ ئاسوده‌يه وه چوون بۆ مارسيليا ئه‌گه‌رێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوه.