خولی بژاردەی عێراقی: زاخۆ نەیتوانی لە بەرامبەر مینا سەركەوتن بەدەست بهێنێت
لە میانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی، ئەم هەفتەیەش یانەی زاخۆ نەیتوانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت.
لە چوار چێوەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی چوارەمی خولەكە، لە سەر یاریگای یانەی مینا لە شاری بەسرا یانەی زاخۆ بووە میوانی یانەی مینا، لەگێمی یەكەمی یارییەكە هەر لەگەڵ دەستپێكی یارییەكە یاریزانانی هەروولا لە هەوڵی هێرشبردنی بەردەوام بوون بۆسەرگۆڵی یەكتری و بەمەبەستی تۆماركردنی گۆلێك، لە ماناوەشدا هێرشبەرانی یانەی زاخۆ هەریەك لە یاریزانان فیراس خەتیب و رەجا رافع چەندین هێرشی بەردە سەرگۆڵی تیپی میواندار بەڵام گشت هەواڵەكانیان بێ سوود تاخولەكی 37ی یارییەكە كاتێك بەلێدانی ڕاستەوخۆ فیراس خەتیب توانی گۆڵی یانەی زاخۆ تۆماربكات، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یانەی مینا هەوڵی یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یارییەكەیان دەدا، لەخولەكی 45ی یارییەكە یاریزانی یەمەنی ئەحمەدسادق توانی بەلێدانی سەر گۆڵی یەكسان بوونی یانەی مینا تۆماربكات ئەم گێمە بەم ئەنجامە كۆتایی هات، لەگێمی دووەمی یارییەكە ڕاهێنەرانی هەردوو یانە بە نیازی گۆرینی ئەنجامی یارییەكە چەند گۆرانكارییان لە ریزی تیپەكەیان كرد، لە خولەكی 62ی یارییەكە یاریزانان ئەحمەد شەرشاب توانی بەلێدانێكی بەهێز یانەی مینا بكاتە خاوەنی گۆڵی دووەم، دوای گۆڵەكەش یرایزانانی یانەی زاخۆ هەوڵی زۆریاندا بەمەبەستی یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یارییەكە بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بو یارییەكە بە سەركەوتنی یانەی مینا بە كۆتایی هات بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ، یانەی زاخۆش تەنیا خاوەنی دووخاڵە لە سێ یاری رابردوودا، ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە.
سناعە- كەربەلا(1-2)گۆڵ
نەفتی باشور-نەجەف(3-1)گۆڵ
