لە خولی نایابی كوردستان: بروسك هاتە پێشەنگی یانەكان

لە خولی نایابی كوردستان: بروسك هاتە پێشەنگی یانەكان
گوڵان:كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان هەریەك لە یانەكانی ئارارات و هەندرێن و زێرەڤانی و پێشمەرگەی سلێمانی و كەركوك و بروسك سەركەوتنیان تۆماركرد، هەولێریش نەیتوانی بەربەستی سێمێل ببرێت.
دوای وەستانی یارییەكانی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بۆچەند هەفتەیەك، ئەمجارە لە رۆژانی پێنج شەممە وهەینی بە ئەنجامدانی حەفت یاری گرنگ لە هەفتەی چوارەمی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، یارییەكانی خولەكە دەستی پێكردەوە، یانەی ئارارات لەسەر یاریگای خۆی لە هاوینە هەواری پیرمام بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی میوانداری یانەی سلێمانی كرد لەم یارییەشدا یانەی ئارارات توانی یارییەكە بە ئەنجامی (4-1)گۆڵ، گۆڵەكانی ئارارات هەریەك لە یاریزانان (سیواد ئەحمەد،كارزان محەمەد، سەمەدئیسماعیل،جێگر عەزیز)لە خولەكەكانی (2،47،73-91 )، گۆڵی یانەی سلێمانی كامەران محەمەد بە لێدانی سزا لە خولەكی 72، لەلایەكی ترەوە، لەسەر یاریگای یانەی كەركوكیش لە شاری كەركوك یانەی كەركوك لە یانەی دهۆكی پێشەنگی یانەكانی بردەوە بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی كەركوك هەریەك لە یاریزانان (رافع خەلەف لە خولەكی 33، سەعد جاسم خولەكی 86)، گوڵی دهۆك یاریزان یادگار یونس لە خولەكی 42 تۆماری كرد، لەسەر یاریگای بلێ لە بارزان یانەی هەندرێن لە یانەی هەلۆی بردەوە بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی هەندرێن هەریەك لە یاریزانان (سامان عەولا، سەرهەنگ عەزیز )لە خولەكەكانی 16و65، تاكە گۆڵی یانەی هەلۆش یاریزان خەلدون ئەمیر لە خولەكی 73ی یارییەكە تۆماری كرد، لە شاری سلێمانیش یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەزەحمەت لە یانەی شێروانەی كەلاری بردەوە بەئەنجامی (2-1)گۆڵ گۆڵەكانی پێشمەرگە هەریەك لە یاریزانان (هەرێم بورهان وشكار موحسین لە خولەكەكانی 30و80)تۆماریان كردو گۆلی یانەی شێروانەش هونەر ئەحمەد لە خولەكی 10ی یارییەكە تۆماركرد،لە شاری دهۆكیش یانەی زێرەڤانی لە یارییەكی ئاست بەرزدا لە یانەی پێشمەرگەی هەولێری بردەوە بە ئەنجامی گۆلێكی بێ بەرامبەر بردەوە تاكە گۆڵی یانەی زێرەڤانیش رێكان جاسم تۆماری كردو، رۆژی هەینیش دوویاری گرنگ بەرێوەچوو، یانەی زاخۆ لەسەر یاریگای بارزان لە زاخۆ میوانداری یانەی بروسكی كرد لەم یاریشدا یانەی بروسك توانی گۆڵ بارانی یانەی میواندار بكات و بە ئەنجامی (4-01)گۆڵ یارییەكەی لێ بردەوە و هاتە پێشەنگی یانەكانی كوردستان بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی زێرەڤانی، ئەم هەفتەیەش یانەی هەولێر لەسەر یاریگای سێمێل ڕووبەرووی یانەی سێمێل بووە لە یارییەكی ئاست بەرزدا هەردوو یانە بە گۆلێك یەكسان بوون ویانەی هەولێرپاڵەوانی وەرزی رابردوو ئەم هەفتەیە نەیتوانی سەركەوتن تۆماربكاتبە خالێك لە دهۆكەوە گەڕاوە شاری هەولێر، ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
1-بروسك 8خاڵ
2-زێرەڤانی 8خاڵ
3-ئارارات 7خاڵ
4-دهۆك 7خاڵ
5-سلێمانی7خاڵ
6- پێشمەرگەی سلێمانی 6خاڵ
7-كەركوك 6خاڵ
8-هەندرێن 6خاڵ
9-هەولێر 5خاڵ
10-پێشمەرگەی هەولێر4خاڵ
11-هەلۆ 4خاڵ
12-سێمێل 2خاڵ
13-زاخۆ 2خاڵ
14-شێروانە 1خاڵ
Top