جۆكۆڤیتچ باشترینە لە ساڵی 2012

جۆكۆڤیتچ باشترینە لە ساڵی 2012
یاریزانی تێنسی سەر زەویی سربی نۆڤاك جۆكۆڤیتچ توانی پارێزگاری لە ڕیزبەندی باشترین یاریزانەكانی جیهان لەسەر ئاستی جیهان بۆ تێنسی سەرزەوی بكات، دوای ئەوەی لە پاڵەوانێتیی پاریسی نێودەوڵەتی بەشداری كرد و ركابەریی سەرەكیی سویسری رۆجێر فیدرێر بەشداری لەم پاڵەوانێتییەدا نەكرد، بۆیە جۆكۆڤیتج لە ساڵی 2012 هەر لە پێشەنگی باشترین یاریزانەكانی تێنسی سەر زەوی دەمێنێتەوە بە بێ ئەوەی سەیری ئەنجامەكانی دوایین پاڵەوانێتییەكانی وەرزی ئەمساڵ بكرێت، كە لە لەندەن ئەنجام دەدرێت.
جۆكۆڤیتچ یەكەم یاریزانە لەسەر ئاستی جیهان، كە بتوانێت دوو وەرز لەسەر یەكدی لە لووتكەی ریزبەندی باشترین یاریزانی جیهان بێت، هەروەها جۆكۆڤیتچ لە وەرزی ئەمساڵدا توانی پێنج نازناو بەدەستبهێنێت ئەویش هەریەكە لە نازناوەكانی (ئوستراڵیای كراوە، میامی، كەنەدا، شەنغهای) زیاتر لە 8 ملیۆن دۆلاری وەكو خەڵات بە دەستهێناوە،بۆیە یەكێتیی نێودەوڵەتی تێنسی سەر زەوی بڕیاری داوە لە كۆتایی پاڵەوانییەتی لەندەن خەڵاتێك وەك دیاری پێشكەش بە جۆكۆڤیتچی تەمەن (25) ساڵ بكات بەهۆی ئەم دەستكەوتە مەزنانەی كە لە وەرزی ئەمساڵدا بە دەستی هێناون.
ئەمەش ریزبەندی باشترین 10 یاریزانی جیهانە.
1-سربی نۆڤاك جۆكۆڤیتچ 11420 خاڵ.
2-سویسری رۆجیە فیدریر 9465 خاڵ.
3-بەریتانی ئەندی مۆرانی 7600 خاڵ.
4- ئیسپانی رافائیل نادال 6795 خاڵ.
5-ئیسپانی دیڤید فێرر 6030 خاڵ.
6- چیكی تۆماس بیردتچ 4405 خاڵ.
7-ئەرجەنتینی خوان مارتن دیل بۆدرو 4080 خاڵ.
8- فەرەنسی تسۆنگا 3490 خاڵ.
9-سربی یانكو 2990 خاڵ.
10-فەرەنسی ریشار گاسكیە 2515 خاڵ.
Top