رایكۆنن:پلەی یەكەمی خەڵاتی ئەبو زەبی بە دەستهێنا
ئەمە یەكەم سەركەوتنی كیمی رایكۆننە دوای رۆیشتنی 18 قۆناغ لە كۆی 20 قۆناغی ركابەرییەكانی فۆرملا ون، هەروەها یەكەم سەركەوتنی تیپی رینویشە.
ریزبەندی 5 شۆفێری پێشبڕكێی ئەبو زەبی بۆ فۆرملا یەك بەم شێوەیە بوو.
1-فینلندی كیمی راكیۆنن (لۆتۆس رینو)
2- ئیسپانی فرناندۆ ئەلۆنسۆ (فیراری).
3-ئەڵمانی سبیستان فیتل (رید بۆل رینۆ).
4-بەریتانی جۆنسۆن باتل (ماكلارین مارسیدس).
5-ڤنزویلی باستۆر ماڵدۆناڵدۆ (ولیامس رینۆ).
دوای تەواوبوونی ئەم پێشبركێیە یاریزانی ئیسپانی فرناندۆ ئەلۆنسۆ پارێزگاری لە پێشەنگی فۆرملا یەكی كرد و لە پلەی دووەم شۆفیری ئەڵمانی سبیستان فیتل دێت و لە پلەی سێیەم شۆفیری فینلندی كیمی رایكۆنن دێت.
