دوای ئەوەی دەستەی كارگێڕیی یانەی دهۆك لە ماوەی رابردوو گرێبەستێكی فابیۆی بەرازیلی مۆردەكات، دوای ماوەیەك بەشداریكردن لەكەمپی مەشق وڕاهێنانی یانەكە یاریزانی ناوبراو دوای ئەوەی دەزانی دەستەی ڕاهێنەرانی یانەكە لە ئاستی ئەو ڕازی نین و نایانەوێ گرێبەستی لەگەڵ مۆربكەن، یاریزانی ناوبراو بڕی 60هەزار دۆلار دەبات و خۆی لەیانەی دهۆك ون دەكات، لەم بارەشەوە سەعید ئەحمەد سەرۆكی یانەی وەرزشی دهۆك دەڵێت «ئێمە سەرەتا بە مەرج گرێبەستمان لەگەڵ یاریزانی بەرازیلی فابیۆ مۆركرد بۆماوەی سێ مانگ و بڕی 690هەزار دۆلارمان پێدا، ئەوەشمان پێ راگەیاندبوو ئەگەر لە دوای كەمپی مەشق دەستەی راهێنەران ڕازی نەبوون لە ئاستی، ئەوكات گرێبەستی لەگەڵ هەڵدەوەشێنینەوە ئەویش ڕازی بوو، بەڵام دوای بەشداری كردنی لە كەمپی یانەكە لە وڵاتی توركیا، دەستەی ڕاهێنەران لە ئاستی ئەو ڕازی نەبوون بۆیە ئەو یاریزانە خۆی لە ئێمە ون كردووە بڕی 60هەزار دۆلاری بردووە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵهاتووە، گوتیشی ئێمە بەفەرمی سكاڵامان لەدژی بەرز كردۆتەوە لە یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی و لە یەكێتیی تۆپی پێی عێراقی و هەموو فرۆكەخانەكان و سنوورەكانی كوردستانیشمان ئاگاداركردۆتەوە لەڕاكردنی ئەو یاریزانە تا ئێستا دیار نییە و بڕێكی زۆریش پارەی ئێمەی بردووە بەڵام ئێمە زانیاریمان هەیە، لە رێگای خاڵی سنوری ئێرانەوە بەهاوكاری چەند كەسێك گواسترابێتەوە بۆوڵاتی ئێران، تاكو ئێستاش ئیستغنای یاریكردنی نێودەوڵەتی لای ئێمە دەستبەسەر كراوە رێگای نادەین بۆهیچ یانەیەكی دیكە یاری بكات، ئێمە بەردەوام دەبین تاكو شوێنی دەدۆزینەوە ئەوكات مافی خۆمانی لێ وەردەگرینەوە.