بەسەرپەرشتی یەكێتیی ناوەندی تۆپی سەرمێزی كوردستان و بەهاوكاری لقی هەولێری یەكێتییەكە لە هۆڵی سەنتەری بلووی وەرزشی بەبەشداری ژمارەیەك لە یانەكانی شارەكانی كوردستان، قۆناغی كۆتایی پاڵەوانێتیی تۆپی سەرمێزی یانەكانی كوردستان بۆیانە پلە نایابەكان بۆماوەی سێ رۆژ بەڕێوەچوو كە كێبڕكێ بەهێزیان دەكرد لەسەربەدەستهێنانی نازناوی خولەكە لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان، لە پاڵەوانێتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو لەهەردوو ئاست، توانیان ئاستێكی بەرزی یاریی تۆپی سەرمێز پێشكەش بكەن، ڕكابەریی یەكدییان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی خولەكە ئەنجامی كۆتاییش بەم جۆرە بوو.
ئاستی كچان
1-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
2-یانەی شەقڵاوە
3-یانەی دهۆك
لەسەر ئاستی كوڕان
1-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
2-یانەی سلێمانی
3-یانەی هەڵەبجە
هەردوو یانەی سیروانی نوێ و قەڵای توركمان لە ئاستی كوڕان بۆ خولی پلە یەك دابەزین.