لە خولی بالەی كچانی پەروەردەكانی هەرێم :هەولێرو دهۆك و سلێمانی سەركەوتن تۆماردەكەن
بەبەشداری پێنج تیپی بالەی كچانی هەڵبژاردەی پەروەردەكانی هەرێم پاڵەوانێتی بالەی كچانی هەڵبژاردەی پەروەردەكانی هەرێم دەستی پێكردو هەولێرودهۆك وسلێمانی سەركەوتنیا بەدەستهێنا.
وەكو پرۆگرامی ساڵانەی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و هونەر لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وزیاتر خزمەت كردنی وەرزش لە قوتابخانەی سەر بە پەروەردەكانی هەرێمی كوردستان، بەبەشداری هەریەك لە هەڵبژاردەی بالەی كچانی پەروەدەكانی هەولێروسلێمانی ودهۆك وكەركوك وگەرمیان لە شاری هەولێر لە هۆڵی یانەی ئەكاد پاڵەوانێتی بالەی كچانی هەڵبژاردەی پەروەردەكانی سەر ئاستی هەرێم دەستی بە یارییەكانی كرد لە كردنەوەی پاڵەوانیتەیكەش لەیەكەم یاری دا هەردوو هەڵبژاردەی پەروەردەی دهۆك و پەروەردەی گەرمیان بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا كچانی دهۆك بە ئاسنی یارییەكەیان بردەوە، لە یارییی دووەمیشدا هەردوو تیپی هەڵبژاردەی كچانی هەولێروسلێمانی لە یارییەكی یەكجار ئاست بەرزدا بەیەك گەیشتن لەم یاریشدا كە ژمارەیەك هاندەرانی وەرزش دۆست ئامادەی یارییەكە بوون، یاریزانانی هەولێر لە سەڕەتای یارییەكە و توانیان بە ئاست و بە ئەنجام لە تیپی هەڵبژاردەی سلێمانی باشتر بن و یارییەكی ئاست بەرز ئەنجام بدەن و لە زۆربەكانی كاتەكانیش ژمارەی خاڵەكانیان لێك نزیك بوو سەر ئەنجامیش توانیان یارییەكە بە ئەنجامی (3-0)گێم لەكچانی سلێمانی ببەنەوە، لە دووەم رۆژی یارییەكانیشدا دوو یاری گرنگ بەرێوە چوو، هەڵبژاردەی دهۆك لە هەڵبژاردی كچانی كەركوكیان بردەوە بەئەنجامی (3-0)گێم وهەڵبژاردەی سلێمانیش لە هەڵبژاردەی گەرمیانیان بردەوە بەهەمان ئەنجام،پێش بینیش دەكرێت ئەمرۆ یەك شەمە هەردوو تیپی كۆتایی خولەكە بەدیار بكەوێت لە نێوان هەر پێنج هەڵبژاردەكە.
