سلێمانی و كەركوك لە كەرخی و كەیوانیان بردەوە
لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاریدا یانەی سلێمانی لە لە كەرخی بردەوە، كەركوكیش لە كەیوانی بردەوە .
بەمەبەستی خۆئامادەكردنی باشتر بۆیارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی و خولی نایابی یانەكانی كوردستان هەردوو یانەی سلێمانی و كەركوك دوویاری دۆستانەی ئامادەكارییان ئەنجامدا بەمەبەستی زانینی كەم و كورییەكانی هێلەكانی یاری كردن لە تیپەكەیان، رۆژی هەینش یانەی سلێمانی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی كەرخی شاری بەغدای كرد لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی سلێمانی تونیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و بە ئاست و بە ئەنجام لە یانەی كەرخی میواندار ببەنەوە، هەرچەندە لە گێمی یەكەم یانەی كەرخ توانی گۆلێك تۆماربكات و ئەم گێمە لەبەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێبهینێ بەڵام لە گێمی دووەم یاریزانی یانەی سلێمانی كەوتنە خۆیان و بەپڵانی خەسرۆگورونی ڕاهێنەر توانیان سێ گۆڵ لەرێگای هەریەك لە یاریزانان (ئوسامە شەیال دووگۆڵ و حوسێن عەلی)تۆماریان كرد یانەی سلێمانی لە گێمی دووەم بە ئاستێكی زۆر شایستە بەدەركەوتوو توانی یارییەكەش بە ئەنجامی (3-1)گۆڵ یارییەكە بباتەوە، لەلایەكی ترەوە لە یارییەكی دۆستانەی تریشدا یانەی كەركوك توانی لە یانەی كەیوان بباتەوە بە ئەنجامی (3-0)گۆڵ، بەهۆی دواخستنی هەردوو خولی عێراق و كوردستان یانەكان سەرقاڵی ئامادەكاری باشترن بۆ یارییەكانی داهاتووی خولەكان.
