لە خولی تۆپی دەستی كچانی كوردستان:كچانی هەولێروئافرۆدێت و قەڵا سەركەوتنیان تۆماركرد

لە خولی تۆپی دەستی كچانی كوردستان:كچانی هەولێروئافرۆدێت و قەڵا سەركەوتنیان تۆماركرد
گولان: كارزان كانەبی
لە شاری دهۆك بە بەشداری 11یانەی شارەكانی كوردستان پاڵەوانێتی تۆپی دەستی یانەكانی كوردستان دەستی پێكرد.
بەسەرپەرشتی یەكێـتی ناوەندی تۆپی دەستی كوردستان و بەهاوكاری لقی دهۆكی یەكێتەكە و بەبەشداری یانزە یانەی شارەكانی كوردستان پاڵەوانێتی تۆپی دەستی كچانی یانەكانی كوردستان دەستی پێكرد، یارییەكانیشی لەهەردوو هۆڵی چاڵاكی وەرزشی دیدەوانی وكۆلێژی كشتوكاڵ رۆژانە بەرێوەدەچێت، لە درێژەی یارییەكانیش كچانی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز بەرامبەر كچانی شەقلاوە پێشكەش بكەن یارییەكەش بە ئەنجامی (28-15) گۆڵ، لەكچانی شەقلاوەی بردەوە،لە یارییەكی تریشدا قەڵا لە كچانی كۆیەی بردەوە بە ئەنجامی (19-6)گۆڵ،ئافرۆدێتیش لە هێرشی بردەوە بە ئەنجامی (21-2)گۆڵ.ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە.
بابە گوڕگور-كچانی كەركوك(8-18)گۆڵ
سەرچنار-ئاكرێ (4-16)گۆڵ
Top