ماتێڕازی ژاوەژاو لە تویتەر دروست دەکات

ماتێڕازی ژاوەژاو لە تویتەر دروست دەکات
ماڕکۆ ماتێڕازی لە ڕێگەی وێبگەی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەکی خۆی بڵاو کردەوە لە ژێر مۆنۆمێنتی ڕووداوە بەناوبانگەکەی ساڵی ٢٠٠٦ لە نێوان خۆی و ئەفسانە زێنەدین زێدان.



ئەم ڕووداوەی جامی جیهانی ٢٠٠٦ کە سەدایەکی گەورەی لێ کەوتووە لە سەرەتایی مانگی ڕابردوو فاشۆنیست ـی فەڕەنسی ئالبێت بیزارێ مۆنۆمێنتێکی لە بڕۆنز بۆ ئەم ڕووداوە دروست کرد لە شاری پاریس لە نێزیک سەنتەری پۆمپیدۆ.

هەیکەلی مۆنۆمێنتەکە لە لایەن هونەرمەندی جەزائیری عبدالسەمەد ـەوە دروست کراوە.

ماتیڕازی لە کاتی سەردانێکی بۆ شاری پاریس وێنەیەکی لە ژێر ئەم مۆنۆمێنتە گرتووە و بڵاوی کردۆتەوە نێو وێبگە کۆمەڵایەتیەکان و مشت و مڕێکی زۆری لێ کەوتۆتەوە وە لەگەڵ ناردنی وێنەکەی نووسیویەتی (تەخمین بکەن کە لە کوێم؟؟).
Top