سوسو – دەمەوێت ببمە ئەفسانەی لیڤێرپوول
یاریزانی ١٨ بەهاری کە لە ساڵی ٢٠١٠ لە لایەن ڕاهێنەر ڕافائێب بێنیتێز پەلکێشی میلوود کرا و لە یاری بەرامبەر یانەی مانچێستەر یونایتد یەکەم یاری فەرمی خۆی ئەنجامدا،لە لێدوانێکی سوسو لەگەڵ ڕۆژنامەی دەیلی تێلیگراف ووتی :
یەکەم جار زۆر سەرسام بووم،ئێمە یاریزانێکمان لێ کەم بوو چونکە جۆنجۆ شێڵڤی بە کارتی سوور کرابوە دەرەوە و سەرەتا بڕوام نەکرد کە لە گێمی دووەم یاریم پێ دەکرێت بەرامبەر مانچێستەر یونایتد چونکە چەند یاریزانێکی تر لە کورسی یەدەک بوون وەک نوری شاهین،ستیوارت داونینگ و جۆڕدان هێندێرسۆن،لەو ساتەوە بەژداریم لە گشت یارییەکی پریمیێرلیگ ـدا کردووە،لە ماوەیەکی کورت ـدا گۆڕانکاری گەورە ڕوویدا،لە ساڵی ڕابردوو هیچ پێشبینیم نەدەکرد بەژداری بکەم لە یارییەکانی هێلی یەکەم،بەڵام کاتێک برێندان گەیشتە ئێرە یەکەم قسەی ئەو باسی یاریزانی لاوی کرد،من و ڕەحیم ستێرلینگ متمانەی زۆر بەخۆمان دەبەخشین و پشتگیری لە یەکتر دەکەین،هیوای ئێمە گەیشتنە بە ئاستی جێمی کاراگێڕ و ستیڤن جێڕاڕد،یاری کردن شان بە شانی جێڕارد و لویس سوارێز شتێکە کە تا هەتایە سوودی لێ وەردەگرم.لە ئیسپانیا شتێکی ئاسایی نیە کە یاریزانێکی تەمەن ١٨ ساڵان یاری بۆ هێڵی یەکەمی تیمێکی لە قەبارەی لیڤێرپوول بکات،هەرگیز ڕوو نادات،بەڵام برێندان یەکێکە لە باشترین ئەو کەسانەی کە لە ژیانی خۆم ناسیبێتم،ئەو قسەت لەگەڵ ناکات ئەگەر نەیەوێت یارمەتیت بدات،تۆ بەردەوام چانسێکی وات پێ نادرێت یاری بۆ یانەیەکی وەک لیڤێرپوول بکەیت هەر بۆیە پێویستە ئەم هەلە بقۆزمەوە.
