لە خولی بژاردەی عێراقی:دهۆك براوەبوو و سلێمانیش دۆڕاندی

لە خولی بژاردەی عێراقی:دهۆك براوەبوو و سلێمانیش دۆڕاندی
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی یانەی دهۆك سەركەوتنێكی گەورەی لەسەر یاریگای یانەی بەغدا بەدەستهێنا وسلێمانیش دۆران وكەركوك وزاخۆش لەگەل زەورا و شورتە یەكسانبوون.
لە چوار چیوەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی سێ یەمی خولەكەرۆژی هەینی لە چەندیاریگایەكی جیا جیای شارەكانی عێراقی،چەند یارییەكی گرنگ ئەنجامدران، لە شاری بەغدا لە یارییەكی بەهێزدا یانەی دهۆك بووە میوانی یانەی بەغداد لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە بەدرێژایی یارییەكە ئاستێكی بەرزی یارییان تۆپی پێ ییان پێشكەشی هاندەران كردو یاریزانانی یانەی دهۆك بەتایبەتی هەریەك لە یاریزانان ئۆلیڤێرای بەرازیلی و عەلا عەبدول زەهرە چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەرۆگۆڵی تیپی میوان، لەم ناوەشدا هەریەك لە یاریزانان عەلا عەبدول زەهرە بەلێدانی جوان و خالید موشیر بەلێدانێكی ڕاستەوخۆ توانییان دووگۆڵی یانەی دهۆك تۆماربكەن و یانەی بەغداش لەرێگای یاریزان حوسام ئیبراهیم تاكە گۆلی یارییەكەیان تۆماركرد، بەم ئەنجامەش یانەی دهۆك توانی درێژە بەسەركەوتنە یەك لەدوای یەكەكانی بدات وكۆی خاڵەكانی بۆ9خاڵ بەرزكردوە لەپێشەنگی یانەكانی عێراق مایەوە، هەر لە شاری بەغدا و لەسەر یاریگای یانەی كارەبا لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی كارەبا و سلێمانی بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یانەی سلێمانی نەیتوانی ئەنجامی یارییەكە بۆخۆی مسۆگەر بگات ئەمجارەش بە ئەنجامی گۆلێكی بێ بەرامبەر تووشی دۆڕان هات وتووشی سێ یەم دۆڕانی لەسەر یەك بوو، لە شاری زاخۆش هەردوو یانەی شورتە و زاخۆ بە بێ گۆڵ یەكسان بوون لە یارییەكی بەهێزو ئاست بەرزدا، یانەی كەركوكیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی زەورای كرد و لەم یارییەشدا یانەی كەركوك ئەم هەفتەیەش نەیتوانی سەركەوتن بۆیانەكەی تۆماربكات و بە گۆلێك لەگەڵ یانەی زەورا یەكسان بوو و هەردوو یانەش بەخالێك لە یاریگا هاتنە دەرەوە .یاری هەولێرو یانەی مەسافی دواخرا بەهۆی یاری كۆتایی یانەی هەولێر لە جامی ئاسیا.
Top