پاڵەوانێـتی باسكەی كچانی كوردستان :سلێمانی وئەكاد براوەبوون
بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی باسكەی كوردستان پاڵەوانێتی باسكەی كچانی یانەكانی كوردستان لە هەردوو شاری سلێمانی و هەولێردەستی پێكرد.
بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاری تۆپی باسكەی كچان لە شارەكانی كوردستان و گرنگی دانی زیاتر بەم یارییە لە ئاستی ئافرەتان، بەسەرپەرشتی یەكێـتی ناوەندی باسكەی كوردستان و بەبەشداری حەفت یانەی شارەكانی كوردستان وكە دابەشكرابوون بەسەر دووكۆلەمە لە كۆمەلی یەكەم پێك هاتبوو لە هەریەك لە یانەكانی (سەنحاریب سیروانی نوێ- نەورۆز- ئەفرۆدیت)، یارییەكاین لەهۆلی داخراوی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەرێوەدەچێت لە شاری سلێمانی و كۆمەلی دووەمیش پێك دێت لەهەریەك لە یانەكانی (ئەكاد- گارە- سلێمانی)یارییەكانی لەهۆلی دراخراوی یانەی ئەكاد بەرێوەدەچێت، لە هۆلی یانەی پێشمەرگەش هەردوو یانەی سیروانی نوێ وئەفرۆدیت بەیەك گەیشتن لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی سیروانی نوێ بە ئاست و بە ئەنجام پاڵەوانی یارییەكە بوون توانیان یارییەكە بەئەنجامی (58-14)خاڵ یارییەكە ببەنەوە، لە یارییەكی تریشدا یانەی سەنحاریب لە یانەی نەورۆزی بردەوە بەئەنجامی (86-16)خاڵ، لە لایەكی ترەوە لەهۆلی داخراوی یانەی ئەكاد، یانەی ئەكاد لە یارییەكی گرنگدا لە یانەی سلێمانی بردەوە بە بە ئەنجامی (70-17)خاڵ لە رۆژانی داهاتووش یارییەكان درێژەیان دەبێت.
