راهێنه‌ری باسكه‌ی كچان: مه‌شقمان به‌یاریزانان نه‌كردبوو
راهێنه‌ری تیپی باسكه‌ی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز رایگه‌یاند كه بۆ خولی كوردستان مه‌شقی به‌یاریزانانی نه‌كردبوو.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ نه‌ورۆز سپۆرت؟ موكریان شێرۆ راهێنه‌ری تیپی كچانی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز رایگه‌یاند كه بۆ یارییه‌كانی خولی كوردستان مه‌شقی به‌یاریزانانی نه‌كردبوو.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه به‌هۆی نه‌بوونی هۆڵ و ئاماده‌نه‌بوونی یاریزانان نه‌یانتوانیوه مه‌شق بكه‌ن و بۆ یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر سه‌نحاریبی دهۆك بێ مه‌شق به‌شداریان كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌ر به‌و هۆكاره‌ش به‌جیاوازییه‌كی زۆر دۆڕاین و شكستمان هێنا.
راشیگه‌یاند كه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌بنه خاوه‌نی هۆڵ و له‌و گرفته رزگاریان ده‌بێت.
