نزارمه‌حروس تووشى شۆك بووه‌

نزارمه‌حروس تووشى شۆك بووه‌
دوای ته‌واو بوونی یاریه‌كه‌ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕابردوو شكستی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر له‌ به‌رامبه‌ر كوه‌یتی‌ كوێتی‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا نزار مه‌حروسی‌ ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ولێر شۆك بوونی‌ خۆی‌ له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ ڕاگه‌یاند.

نزار به‌ میدیاكانی‌ وتووه‌ , من تووشی شكۆك هاتم كاتێك بینم یاریزانه‌كان ئاستێكی خراپ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ، یاریزانه‌كان نه‌یان توانی ئه‌م ئاسته‌ پێشكه‌ش بكه‌ن كه‌ داوایان لێكرابوو ، چه‌ند هه‌لێكی گۆل كردنمان بۆره‌خسا ، به‌ڵاَم یاریزانان شكستیان هێنا له‌ تۆمار كردنی گۆل .

ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ گۆڵه‌كه‌ خێراكه‌ی‌ كوه‌یت به‌ زه‌ربه‌ قازییه‌ ناوده‌بات و ده‌لێت , گۆڵه‌كه‌ بارو دۆخی‌ بۆیاریزانان زه‌حمه‌ت كرد كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی یاریزانان دروست كرد نه‌یانتوانی جارێكی تر بگه‌رێنه‌وه‌ نێو كه‌ش و هه‌وای یاریه‌كه‌ .

خه‌ندان سپۆرت
Top