بارزانی‌ ئاماده‌ی‌ پێشبڕكێی‌ فۆرمیلا وه‌ن ده‌بێت

بارزانی‌ ئاماده‌ی‌ پێشبڕكێی‌ فۆرمیلا وه‌ن ده‌بێت
له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و گه‌شته‌ چه‌ند ڕۆژه‌یه‌دا كه‌ بۆ وڵاتی‌ ئیمارات ڕێكیخستووه‌ , مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماده‌ی‌ بینینی‌ پێبڕكێیه‌كی‌ فۆرمیلا 1 ده‌بێت كه‌ له‌ شاری‌ ئه‌بوزه‌بی‌ به‌ڕێوه‌چوو .

ئاژانسی‌هه‌واڵی‌ ئیماراتی‌ ئه‌وه‌ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و كه‌ سه‌رۆك بارزانی‌ شانبه‌شانی‌ چه‌ندین سه‌رۆك و میرنشینی‌ وڵاتانی‌ جیهان ئاماده‌ی‌ ئه‌و ڕێو ڕه‌سمه‌ بووه‌و پاشان به‌شداری‌ ئێواره‌ خوانێكیشی‌ كردووه‌ .

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا شیخ محمد بن زاید ئال نهیان حاكمی‌ " ئه‌بو زه‌بی‌ " خۆشحاڵی‌ خۆی‌ به‌و به‌شداربوونه‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌و به‌رپرسانه‌ ده‌بڕیوه‌و بانگهێشتیشی‌ كردوون كه‌ له‌ مه‌راسیمی‌ (خه‌ڵاتی‌ فڕۆكه‌وانی‌ گه‌وره‌) له‌ ئیمارات به‌شدار ببنه‌وه‌.


خه‌ندان سپۆرت
Top