ههولێر له بهردهم نازناوێكی كیشوهری مهزندایه
ئهم یارییه له مێژووی وهرزشی كوردستان و عیراق ڕۆژێكی تایبهتمهنده بهو پێیهی بردنهوهی ههولێر ناوی ئهو یانهیه دهخاته دیرۆكی كیشوهرهكهوه .
یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بەفەرمی دەستەی ناوبژیوانی ئۆزباکستانی بۆ بەرێوەبردنی یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئاسیا لە نێوان ھەروو یانەی ھەولێر و کوەێت کوەێتی دەستنیشان کردووە.
ناوبژیوانەکان بریتین لە (کۆڤالینکۆ ڤاڵانتاین ناوبژیوانی ناوەڕاست، ئیلی سۆڤ رافائیل یاریدەدەری یەکەم، سیدقاسیمۆڤ مامور یاریدەدەری دووەم، ڤاڵادی سلاڤ ناوبژیوانی چوارەم) یارییەکە بەرێوە دەبن.
وھەروەھا ھەریەکە لە چۆن چین فان لە وڵاتی چین تایپیە سەرپەرشتیاری یارییەکە و ئیماراتی سالم سەعید سالم سەرپەرشتیاری ناوبژیوانەکانە.
ماوهی چهند ڕۆژێكه ئامادهسازی تهواوكراوهو هاندهرانی گشت شارهكان ئهمڕۆ به نیازن بۆ پاڵپشتی له یانه كوردیهكه یاریگای ههولێر بتهنن.
نزار مهحروسی ڕاهێنهری یانهی ههولێر دهلێت : یاریێکی گرنگ وبەھێزە ، ئامادەیی باشمان کردووە بۆ ھەموو ئەگەرەکان، دواتر لەپرسیارەکی دەزگاکانی کوێت نەزار وتی: سەبارەت بەو یاریانەی پێشووی یانەی ھەولێر لەگەڵ یانەی کوێتی کوێتی ،ھەر یاریێک تایبەت مەندی خۆی ھەیە ، نابێت یارییەکانی پێشوو بکەین بەپێوەر، چونکە کات وپێکھاتەی یانەی ھەولێر لەگەڵ ساڵانی رابردوو زۆر جیاوازە، ههرچی یاریزان ھەڵگورد مەلا محەمەدیشه دهڵێت : ئێمە لەوپەڕی ئامادەیی تەواوین لەھەموو روێک و تیپی میوانیش بەھەمان شێوە تیپێکی بەھێزە ، بەڵام ئومێد دەکەم ھێزی یانەکەمان لەگەڵ جەماوەری خۆشەویست ویاریگا یارییەکە لە سوودی ئێمە بەکۆتایی بێت.
پێش یاریهكه مارینی راھێنەری یانه كوهیتیهكه وتوێتی: ئومێد دەکەم ئامادە بوونی ھاندەران پەیژەکان پڕبکات وچونکە گومان نیە ئامادەبوونی ھاندەران خۆشێکی تر بەیارەییەکە دەدات و من بۆ ئەم یارییە ئامادەباشمان ھەیە و کێ توانی یاریەکە بۆ خۆی کێش بکات ئەو دەبێتە پاڵەوان ، بەیانیش بۆچوونێک ھەیە یان دەبیت بەپاڵەوان و یان نا، ھەروەھا وتی: من قەت نەم گووتووە ھەر ئێمە دەیبەینەوەّ، یانەی ھەولێریش بێگومان یانەیەکی بەھێزە و منیش ئەگەر ئەم دەستکەوتە بەدەست نەھێنم واز لەراھێنەرایەتی یانەکەم ناکەم ، چونکە تەنھا کاری من راھێنەرە و ئەگەر نا وەکو ئێوە دەبم بەرۆژنامەنووسی وەرزشی ، وەمن ھەموو بۆ چوونێک ورووداوێک بەگرنگ دەزانم رووبدات لەم یارییەی سبەی یەکێک لەوانە سزای یەکلاکەرەوە، من ھەموو ئەگەرەکان ( ئیحتیمالات ) بۆخۆم داناوە بۆ یارییەکەی سبەی و ئومێد دەکەم جامەکە بۆ کوێت لەگەڵ خۆم بەرمەوە.
شایانی باسه دەستەی هاندەرانی یانەی وەرزشی هەولێر ئهوهیان خستۆته ڕوو کە زیاتر لە (٥٠٠٠) هەزار درێسی یانەی وەرزشی هەولێر لە لە تورکیا دروست کراوە و زیاتر لە ( ٣٠٠٠) ئالای یانەی وەرزشی هەولێر کە ئارمی یانەی وەرزشی هەولێری تێدایە.
هاوكات له گهڵ ئهو درێسانه لەگەل (٥٠٠٠) ئالای رەش و زەرد وە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر ئالای کوردستان ئامادەکراوە بۆ یاری کۆتایی لەبەرامبەر یانەی کوێتی کوێتی دابهشی هاندهرانی دهكهن .
ماوەتەوە بڵێین یانەی کوێتی کوێتی یەکەم یانەی کوێتییە وەکو دامەزراندن بۆیە بەچەند نازناوێک بانگھێشت دەکرێت وبەناوبانگە لە وڵاتی کوێت وەکو ( عەمید و مرواری سپی وشێری سپی)، ھەروەھا بۆ (١٠) جارخولی تۆپی پێی کوێتی بەدەست ھێناوە .
