لیۆ مێسی بووە باوک

لیۆ مێسی بووە باوک
ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا لیۆنێل مێسی بۆ یەکەم جار مناڵێکی لە دەزگیرانی خۆی ئانتۆنێلای ڕۆکۆزو بوو وە ناوی نا تیاگۆ.



یاریزانی ٢٥ ساڵان دوێنێ ڕێگەی پێدرا مەشقەکانی یانە جێبهێڵێت و سەردانی نەخۆشخانەی یو ئێس پی بۆ ئەوەی لەگەڵ دەزگیرانەکەیدا بێت لە کاتی مناڵ بون.

لە دوای تێپەڕ بوونی چەند کاتژمێرێک وە لە تەواوی کاتژمێر ٥ـی ئێوارە تیاگۆ لە دایک بوو بە ئامادەبوونی باوک و دایکی مێسی خۆرخێ و سێلیا،مێسی لە پۆستێکیدا لەسەر وێبگەی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ووتی :

ئەمڕۆ من دڵخۆشترین کەسم لەسەر زەوی،کوڕەکەم لە دایک بوو وە سوپاسی خوا دەکەم و هەروەها سوپاسی خێزانەکەم دەکەم کە بەردەوام پاڵپشتیان لە من کردووە.

سەرباری ئەم ڕووداوە ناوی مێسی لە لیستی یاریزانانی یاری ئەمشەودا هەیە بەرامبەر یانەی سێلتا ڤیگۆ.
Top