سیمیۆنی – فالکاو شایەنی هەموو شتێکە

سیمیۆنی – فالکاو شایەنی هەموو شتێکە
دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ستایشێکی زۆری ئەستێرەی یانەکەی ڕادمێل فالکاو کرد وە ڕوونی کردەوە کەوا فالکاو شایەنی گشت ئەو دەستکەوتانەیە کە پێی گەیشتووە تا ئێستا.



سیمیۆنی ڕوونی کردەوە فالکاو بە دوور کەوتنەوە لە بیرو هزری جیاواز و بە هەبوونی سوور بوونێکی بێ سنوور و مەشقی بەردەوام ئەوا فالکاو گەیشتە ئەو ئاستەی کە ئێستا پێی گەیشتووە کە یەکێکە لە باشترین هێڕشبەرانی جیهان،لە لێدوانێکیدا ووتی :

ئەو شایەنی هەموو شتێکە کە ئێستا پێی گەیشتووە چونکە هەموو بە کار و مەشقی زۆر هاتۆتە دی،کار کردن،کارەکتەر و بڕوا بەخۆ بوون هۆکاری سەرکەوتنی ئەون،ئێمە دڵخۆشین کە یاریزانێکی لەم جۆرەمان هەیە،تەنها هیوام وایە بەردەوام بێت لەسەر ئاستی خۆی.
Top