زیکۆ هەر یەک لە یونس مەحمود و نەشئەت ئەکڕەم ـی دوور خستەوە!
دوور خستنەوەی هەردوو ئەستێرە نیگەرانییەکی زۆری لای هەوادارانی تۆپی پێی عێڕاقی دروست کرد کە تاوتوێی زۆری لەسەر کرا بە هۆی گرنگییەکەی.
لیستی سەرەتایی زیکۆ لە ٢٥ یاریزان پێکهاتووە کە ئەوانیش بریتین لە : نور سەبڕی – جەلال حەسەن ، محمد گاسد ، عەلی بەهجەت ، ئەحمەد ئیبڕاهیم ، ساماڵ سەعید ، حوسام ئیبڕاهیم ، وەلید سالم ، حەمادی ئەحمەد ، عەلی حسێن ڕحێمە ، دێڤد حەیدەر ، عەلی عبدالجبار ، وەلید بەحڕ ، باسم عەباس ، ئەمجەد ڕازی ، حوسام کازم ، خەلدون ئیبڕاهیم ، موسەنا خالد ، سەعد عبدالامیر ، عەباس ڕحێمە ، ئوسامە ڕەشید ، ئەحمەد یاسین ، عەلا عبدالزهڕە ، موستەفا کەریم ، یاسر عبدالمحسن.
پێشبینی دەکرێت ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو گشت یاریزانانی هەڵبژاردەی شێرەکانی ڕافیددەین لە دەوحە کۆببنەوە بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ یاری داهاتوو.
