رێگای یانەی “کوێت”ـی کوێتی بۆ یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئاسیا
یانە پێشڕەوەکەی کوێتییەکان لەسەرەتای پالەوانیەتیەکە کەوتە گروپی سێیەم و لەگەل یانەکانی ئیتیفاقی سعودی ، عەھدی لوبنانی و ڤی بی مالیڤی ٦ یاریی ئەنجامدا و بەپلەی دووەم و بە کۆکردنەوەی ١١ خال خۆی گەیاندە قۆناغی ١٦ـی خولەکە ، وە لەقۆناغی ١٦ بووە میوانی یانەی قادسیەی ھاولاتی و بەلێدانی یەکلاکەرەوە یارییەکەی بردەوە و ئەم قۆناغەی بە ئەستەمی بڕی.
لەقۆناغی کوارتەر فاینەلی جامەکە یانەی کوێت رووبەڕووی یانەی وەحداتی ئوردنی بۆوە کە گەرچی لەناو ولاتی کوێت یاریی چوون بەئەنجامی ٠-٠ بەکۆتا ھات ، بەلام لەیاریی گەڕانەوە ھاوڕێکانی رۆجێریۆ بەسێ گۆلی بێبەرامبەر یارییەکەیان بردەوە.
لەقۆناغی پێش کۆتایی جارێکی تر یانەی کوێت و ئیتیفاقی سعودی رووبەڕووی یەکتری بوونەوە و لەیاریی یەکەمدا یانەی کوێت یەئەنجامی ٤-١ یارییەکەی لە میوانەکەی بردەوە ، وە لەیاریی دووەم یانە کوێتییەکە بردنەوەکەی خۆی دووبارەکردەوە و یارییەکەی بەئەنجامی ٢-٠ بردەوە.
لەو ١١ یارییەی کە لە جامی یەکێتی ئاسیای ئەم وەرزە ئەنجامیداوە ، یانەی “کوێت”ـی کوێتی ٢٧ گۆلی تۆمارکردووە و ١٢ گۆلی لێکراوە .
بۆزانین یانەی کوێت لەسالی ١٩٦٠ دامەزراوە و ١٠ جار بووەتە یەکەمی خولی یانەکانی کوێت و ٩ جاریش بووەتە پالەوانی جامی ئەمیری کوێت ، وە لەسالی ٢٠٠٩ بووە پالەوانی جامی یەکێتی ئاسیا.
