کۆنگرەیی رۆژنامەوانی ھەردوو راھێنەری ھەولێر وکوێتی کوێتی بەرێوە چوو سبەی شەڕی مارینی رۆمانی ونەزاری سوری لەھەولێر یەکلادەبێتەوە
سەرەتا کۆنگرەیی رۆژنامەوانی راھێنەری کوێتی کوێتی ( ئیوان مارین) بەرێوە چوو ،کە کەناڵێکی زۆری دەزگاکانی راگەیاندن ورۆژنامەنووسانی وەرزشی کوردستانی وعێراقی وعەرەبی ئامادە بوون.
مارینی راھێنەر وتی: ئومێد دەکەم ئامادە بوونی ھاندەران پەیژەکان پڕبکات وچونکە گومان نیە ئامادەبوونی ھاندەران خۆشێکی تر بەیارەییەکە دەدات و من بۆ ئەم یارییە ئامادەباشمان ھەیە و کێ توانی یاریەکە بۆ خۆی کێش بکات ئەو دەبێتە پاڵەوان ، بەیانیش بۆچوونێک ھەیە یان دەبیت بەپاڵەوان و یان نا، ھەروەھا وتی: من قەت نەم گووتووە ھەر ئێمە دەیبەینەوەّ، یانەی ھەولێریش بێگومان یانەیەکی بەھێزە و منیش ئەگەر ئەم دەستکەوتە بەدەست نەھێنم واز لەراھێنەرایەتی یانەکەم ناکەم ، چونکە تەنھا کاری من راھێنەرە و ئەگەر نا وەکو ئێوە دەبم بەرۆژنامەنووسی وەرزشی ، وەمن ھەموو بۆ چوونێک ورووداوێک بەگرنگ دەزانم رووبدات لەم یارییەی سبەی یەکێک لەوانە سزای یەکلاکەرەوە، من ھەموو ئەگەرەکان ( ئیحتیمالات ) بۆخۆم داناوە بۆ یارییەکەی سبەی و ئومێد دەکەم جامەکە بۆ کوێت لەگەڵ خۆم بەرمەوە.
دواتر راھێنەری ھەولێر نەزار مەحروس ویاریزان ھەڵگورد مەلا محەمەد ئامادەیی گۆنگرەیی رۆژنامەوانیەکە بوون، سەرەتا نەزار مەحروس وتی: یاریێکی گرنگ وبەھێزە ، ئامادەیی باشمان کردووە بۆ ھەموو ئەگەرەکان، دواتر لەپرسیارەکی دەزگاکانی کوێت نەزار وتی: سەبارەت بەو یاریانەی پێشووی یانەی ھەولێر لەگەڵ یانەی کوێتی کوێتی ،ھەر یاریێک تایبەت مەندی خۆی ھەیە ، نابێت یارییەکانی پێشوو بکەین بەپێوەر، چونکە کات وپێکھاتەی یانەی ھەولێر لەگەڵ ساڵانی رابردوو زۆر جیاوازە، دواتر یاریزان ھەڵگورد مەلا محەمەد وتی: ئێمە لەوپەڕی ئامادەیی تەواوین لەھەموو روێک و تیپی میوانیش بەھەمان شێوە تیپێکی بەھێزە ، بەڵام ئومێد دەکەم ھێزی یانەکەمان لەگەڵ جەماوەری خۆشەویست ویاریگا یارییەکە لە سوودی ئێمە بەکۆتایی بێت
