کچانی سیروانی نوێ و سەنحاریب حەشریان کرد
لە یاری یەکەمدا و لە یارییەکی تاک لایەنەدا کچانی سیروانی نوێ ڕوبەڕووی ئافرۆدەیت بونەوەو بە ئەنجامی ٥٨-١٤ یارییەکەیان بردەوە .
بە دوایدا کچانی ئەکادو نەورۆز یاریان کردو کچانی ئەکادیش بە ئەنجامێکی گەورە کە گەیشتە ٨٦-١٦ بردنەوەیان مسۆگەر کرد.
تیپەکان دابەشی دوو گروپ کراون (سیروانی نوێ و سەنحاریب و ئەفرۆدێت و نەورۆز)یاریەکانيان لە شاری سلێمانی و لەھۆڵی پێشمەرگەی شاری سلێمانی لە ڕۆژانی ١-٣/١١/٢٠١٢ ئەنجام دەدرێت و گروپەکەی تریش پێکھاتووە لە ( گارەو ئەکادو سلێمانی ) یاریەکانیش لە شاری ھەولێر دەبێت و ھەر کۆمەڵەیەکیش دوو تیپ سەردەکەوێت نیوەی کۆتایی .
شایانی باسە لە مانگی ڕابردوو پاڵەوانێتی باسکەی کچانی عیراق لە شاری دھۆک ئەنجامدراو کچانی سەنحاریب یەکەم و ئەکاد دووەم و سیروانی نوێ سێھەم بوون .
خەندان سپۆرت
