ڕاهێنه‌ری يانه‌ی ئينته‌رميلان سترامچيۆنی له لێدوانێکی دا دوای ته‌وابونی ياري يانه‌که‌يان له هه‌فته‌ی ده‌ی خولی ئيتاڵيا پاش ئه‌وه‌ی توانيان ئاستێکی به‌رز پێشکه‌ش بکه‌ن به ئه‌نجامی سی گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ سه‌ربکه‌ون به‌سه‌ر يانه‌ی سامپه‌دۆريا دوا به دوای يارييه‌که له کۆنگره‌يه‌کی رۆژنامه نوسی ڕايگه‌ياند ئێمه ئاماده‌ين بۆ ياری دێربی خوله‌که‌و له يوڤی ناترسين ئاماده‌ييمان تيايه يانه‌ی يوڤی توشی شکست بکه‌ين و سه‌ربکه‌وين به‌سه‌رياندا، جێی ئاماژه‌يه ياری دێربی له نێوان ئينته‌ر و يوڤی به‌ڕێوه ئه‌چێت له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له هه‌فته‌ی يانزده‌ی خولی ئيتاڵی.