ڕۆژنامه ئينگليزييه‌کان بڵاويان کرده‌وه که ڕاهێنه‌ری يانه‌ی تۆتنهام ڤێلاس بواس زۆر به توندی داوای سانچێزی ياريزانی هێڵی پێشه‌وه‌ی يانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئيسپانی ئه‌کات له‌ده‌سته‌ی کارگێری يانه‌ی تۆتنهام و داوای لێ کردون به‌هه‌ر هه‌وڵێک بێت ياريزانی ناوبراو بهێنێته يانه‌ی تۆتنهام له وه‌رزی زستانه‌ی گواستنه‌وه‌ی ياريزانان ئه‌ويش به‌هۆی هۆکاری گه‌رانه‌وه‌ی ياريزانی تۆگۆلی ئه‌ديبايۆر بۆ هه‌ڵبژارده‌که‌ی بۆ به‌شداری کردنيان له جامی نه‌ته‌وه‌کانی کيشوه‌ری ئه‌فريقا له‌مانگی يه‌کی ساڵی داهاتوو، ڤێلاس بواس ئه‌يه‌وێت به‌هاتنی ياريزان سانچێز شوێنی ئه‌ديبايۆر پڕکاته‌وه‌و وه ڕايگه‌ياندووه ياريزانی ناوبراو شێوازی ياری کردنی له‌گه‌ڵ يانه‌ی تۆتنهام گونجاوه.