لیۆ مێسی دووپاتی کردەوە – ناچمە پاریس سان جێرمان
هێڕشبەری نێونەتەوەیی ئەڕجەنتینی دوێنێ دوو شەممە ڕایگەیاند کەوا خەونەکەی تەنها مانەوەیە لە بلوگرانا تا تەواو بوونی کاروانی وەرزشی خۆی،لە لێدوانێکیدا مێسی ووتی :
نەخێر نەخێر گرنگیم بە پڕۆژەی سان جێرمان نەداوە،من باشترین یانە و هاوڕێم هەیە لە بارسێلۆنا،ئێمە ساڵانە لەسەر نازناوەکان ڕکابەری دەکەین،بارسێلۆنا شارێکی جوانە و بارسا ئەو یانەیە کە من لێی گەورە بوویمە،ناتوانم هزری خۆم بکەمەوە لە دووری بارسێلۆنا،من نازانم کەوا پی ئێس جێ لە توانایدا هەیە ڕکابەری لەگەڵ یانەکانی تر بکات لە چامپیۆنزلیگ،پێم وایە دەتوانن نازناوی خوولی فەڕەنسی بەدەست بهێنن چونکە ڕێژەیەکی باش لە یاریزانانی هەیە،بەڵام کاتیان پێویستە بۆ ئەوەی تیمێکی بەهێز دروست بکەن.
