ئازاری میلان ئەیەنەوە

ئازاری میلان ئەیەنەوە
ئەمڕۆ یارییەکانی ھەفتەیەکی نوێ لە خولی یانەکانی ئیتاڵیا دەستپێدەکاتەوەو وەک ھەفتەکانی پێشوو سەر دەقەکەی میلان دەیشکێنێت .

ئەمشەو میلانی ئاست نزمی ئەم وەرزە ڕوبەڕووی پالیرمۆ دەبێتەوە لە یاریگای خۆی بە دیاریکراوی لە کاتژمێر ٤٥-٩ بە کاتی ھەرێمی کوردستان .

میلان دوای ئەوەی سەرەتای ھەفتەی لە ٨ یاری حەوت خاڵی ھەبوو بە زەحمەت لە جەنەوای بردەوە ئەیەوێت ئەمشەویش سێ خاڵی یارییەکەی لە کیس نەچێت و کەمەکێک لەو گێژاوەی بێتە دەرەوە.



خەندان سپۆرت
Top