ناوبژیوانی یارییەکەی چێڵسی و مانچستەر یونایتد سڕِکرا

ناوبژیوانی یارییەکەی چێڵسی و مانچستەر یونایتد سڕِکرا
لەسەر سکاڵایەکی یانەی چێلسی ئینگلیزی لیژنەی ناوبژیوانانی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی بڕیاری ڕاگرتن و لێکۆلێنەوەی لەسەر ناوبژیوانی یارییەکەی ھەردوو یانەی مانچستەر یونایتدو چێلسی دەرکرد .

ئەو داوایەی چێلسی پاش شکستەکەیان٣-٢ لە ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە لە یاریگای خۆیان لە دژی مانیۆ کە ناوبژیوانیان بە ھۆکاری شکستەکەیان داناوە کە لە یارییەکەدا دوو یاریزانی چێلسی بە کارتی سوور کردۆتە دەرەوەو ھەروەھا گۆلێکی ئۆفسایدیشی لەسەر گرتوون.

یەکێتیتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستۆتە ڕوو کە ئەم ھەفتەیە بە ھۆی سڕکردن و ڕاگرتنیەوە , مارک کلاتنبیرگ یاری بەڕێوەنابەن و تا دوای لێکۆڵینەوەی کۆتایش ھیچ لێدوانێک و بریارێک نادەن.

خەندان سپۆرت
Top