نیماربۆ رۆژنامه‌وانه‌كان : ته‌نها یه‌ك جار پێم باوه‌ر كه‌ن !!
ئه‌مه وتانه‌ی نیمار وه‌لام دانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای (DIS) رۆبه‌رتۆ مۆرینۆ كه‌وا سپۆنسه‌ری نیماره،به‌گوێره‌ی رێك كهوتنهكهش كه‌وا رۆژنامه‌كان ئاماژه‌یه‌یان پێ كردووه ئه‌بێت نیمار له سالی 2013 یاری بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه بكات .
له درێژه‌یی وته‌كانی بۆ رۆژنامه‌كان ووتی “راسته كۆمپانیای (DIS) پشكی هه‌یه له كرێ به‌ستی من ،به‌لام ئه‌وان ناتوانم كار له‌سه‌ر ژیانی من بكه‌ن ،ته‌نها ئه‌وه‌ی من ئه‌یلێم ئه‌بێت ئه‌وه‌بێت جا به‌رۆیشتن بۆ هه‌ر یانه‌یك بێت كه‌وا من ئاره‌زوی بۆ بكه‌م ، بۆیه دهزگایهكانی راگه‌یاند هیوادارم جارێك لێم باوه‌ر بكه‌ن .
شایه‌نی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه له چوارشه‌ممه‌ی رابردوو نیمار له 200 یاری خۆیدا له‌گه‌ل سانتۆس گۆلێكی زۆر جوانی تۆمار كرد ،یاریه‌كه‌ش به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئهتلهتیكۆمینیرۆ به ئه‌نجامی 2-2 به كۆتا هات .
