زیكۆ دوورنه‌خراوه‌ته‌وه
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی تایبه‌ت به خه‌ندان سپۆرت, عه‌بدولخالق مه‌سعود جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق وتی : به هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتیه‌كه‌مان بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی زیكۆی نه‌داوه‌و ته‌نانه‌ت تا ئێستاش كۆبوونه‌وه‌ی ساز نه‌كردووه .
مه‌لا عه‌بدولخالق وتیشی هیچ شێك تا ئێستا دیارنیه‌و ئه‌وه‌ی باسی لێوه‌ده‌كرێت ته‌نها ده‌نگۆی میدیاكانهو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه دوورن له نێو كاره‌كان و بڕیاره‌كانی ئێمه‌وه .
ئه‌وه‌یش خسته ڕوو ئه‌مڕۆ كاتژمێر 3 كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌یان ده‌بێت و له‌وێش چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كه‌ن .
خه‌ندان سپۆرت
