ستراماچیۆنی ستایشی ئاست بەرزی یاریزانەکانی دەکات
ستراما گوتی:”من دلخۆشم بە تۆکمەیی ھێلی بەرگری یانەکەم ، وە بەو کۆشش و تەقەلایەی کە لە یارییەکەی رابردوو دایان”.
پتر گوتی:”بێگومان کاسانۆ رۆلێکی گرنگی ھەبوو لە بەدەستھێنانی بردنەوەکەمان ، بەلام بەویژانەوە دەلێم ئەم بردنەوە بەھۆی ماندووبوونی ھەموو یاریزانەکانەوە بوو”.
شایەنی باسە یانەی ئەنتەر میلان بەدوو گۆلی ئەنتۆنیۆ کاسانۆ و رۆدریگۆ پالاسیۆ یارییەکەی لەیانەی کاتانیا بردەوە و ئێستا بەکۆکردنەوەی ١٨ خال لە ھەشت جەولەی رابردوودا ، لەپلەی چوارەمی ریزبەندی کالچیۆ دێت ، و جیاوازی نێوانی لەگەل یانەی یۆڤانتوسی یەکەم تەنیا چوار خالە.
