جارێکی تر کریستیانۆ رۆنالدۆ رۆلی “کاپتن بژار”ـی گێڕاوە
رۆنالدۆ لە گێمی دووەمی یارییەکەی دوێنێ شەو قاچی چەپی تووشی خوێن بەربوون بوو ، بەلام لەیارییکردن بەردەوام بوو ، ھەروەکو کاپتن بژاری پالەوانی زنجیرە کارتۆنیەکە ، کە لە زنجیرە کارتۆنیەکە بەپێکانەوە یاریی دەکرد و وەکو پالەوان و ئەستێرە دەردەکەوێت.
زنجیرە کارتۆنی کاپتن بژار یەکێکە لەو زنجیرە کارتۆنیە ئەنیمەیشنانەی کە لە ولاتی ژاپۆن بەرھەمھاتووە و بەزمانی ژاپۆنی دەرھێنراوە بەناوی “کاپتن تسۆباسا” و کاری دۆبلاژکردنی بۆ کراوە و بەناوی “کاپتن بژار” لە ھەرێمی کوردستان بلاوبووەتەوە.
