بەمەبەستی بەهێز كردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی و بە دەستهێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی وەرزی نوێی خولی بژاردەی عێراقی و جامی یەكێتیی یانەكانی ئاسیا دەستەی كارگێڕی یانەی دهۆك بەفەرمی یاریزانێكی بەڕەگەز ئۆگەندی تاقی دەكاتەوە بەمەبەستی مۆركردنی گرێبەست لەگەڵیدا تاكو شوێنی ئەو یاریزانانە بگرێتەوە كە لە تاقیكردنەوەكانی جەمال عەلی ڕاهێنەری یانەكە دەرنەچوونە، بۆ ئەم مەبەستەش یانەی دهۆك یاریزانی بەڕەگەز ئۆگەندی ستیڤن بنگۆ تاقی دەكاتەوە كە لەوڵاتی ئۆگەنداوە هاتووە وخۆی یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆگەندایە پێشتریش لەچەندین یانەی وڵاتانی ئەفریقیا یاریكردووە، لە ئێستاشدا لە ژێر تاقیكردنەوەكانی ڕاهێنەری بەتوانای یانەی دهۆك جەمال عەلی دایە بۆئەوەی بۆچەند رۆژی دیكە تاقی بكاتەوە، ئەوكات بڕیار لەسەر چارەنووسی ئەم یاریزانە بدات، لەم بارەیەشەوە سەعید ئەحمەد سەرۆكی یانەی دهۆك بە گۆڤاری گوڵانی گوت « ئێمە وەكو دەستەی كارگێڕی یانەی دهۆك بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەمان و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی و جامی ئاسیا چەندین گرێبەستی گرانبەهامان مۆركردووە لەسەر ئاستی عێراق،یاریزانی ئۆگەندیش ستیڤنمان هێناوە بۆئەوەی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵدا بكەین، بەڵام لە ئێستادا رۆژانە لەگەڵ یانەكەماندا بەشداری مەشقەكانی یانەكە دەكات، تاكو ڕاهێنەری یانەكەمان كاپتن جەمال عەلی بڕیاری كۆتایی نەدات و تاقی نەكاتەوە ئێمە گرێبەستی لەگەڵدا واژوو ناكەین، ستیڤن یاریزانێكی باشە و تەمەنی 24ساڵە و ڕەگەزنامەی ئۆگەندییە .