دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش بە چاودێریی دكتۆر كاوە مەحمود وەزیری رۆشنبیری ولاوان، لەنێو هۆڵی پاڵما پاڵاص لەشاری هەولێر پاڵەوانیەتیی شەترەنجی بۆ وەرزشوانە دێرینەكانی رەگەزی پیاوان و ئافرەتانی سەرووی تەمەنی 35 ساڵی پارێزگاكانی كوردستان رێكخست، كەئەوانیش پێكهاتبوون لەپارێزگاكانی (هەولێر، دهۆك، سلێمانی، كەركوك) كێبیڕكێی پاڵەوانیەتییەكەش 3 رۆژی خایەند، دوای ململانێیەكی بەهێز لەنێو یاریزانە دێرینەكاندا كۆتایی بەو پاڵەوانیەتییە هات، ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەیە بوو، لە رەگەزی پیاوان ئارام عەبدوڵا لەسلێمانی پلەی یەكەم و عەبدولوەهاب عەبدولرەزاق لەهەولێر پلەی دووەم و پلەی سێیەمیش بەر یاریزانی دێرینی شاری كەركوك باسم سادق كەوت، هەروەها لە ئافرەتانیش كە تەنیا 3 یاریزانی ئافرەت لە شاری هەولێر بەشدارییان تێدا كردبوو خاتوو جوان جەمال پلەی یەكەم و دڵپاك عەلی پلەی دووەم و بژار وریا پلەی سێ یەمی بەدەستهێنا، پاشان خەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش لەلایەن سەرتیپ فاریق شارەزا لەبواری وەرزش و خەڵاتی رێكخراوی پزیشكی گیایی لەلایەن دكتۆر ئەحمەد محەمەد بەسەر یەكە یەكەی یاریزانانی دێرینی سەركەوتوو دابەش كرا.