یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بەفەرمی بڕیاری راگرتنی یاریزانی یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆسكیتس بۆ دوو یاری دا، بەهۆی بەكارهێنانی توندوتیژی لە یاری رابردووی یانەكەی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرانبەر یانەی بەنفیكا، كە یانەی بەرشلۆنە یارییەكەی بەئەنجامی (2-0) بردەوە، لەم یارییەدا یاریزانی یانەی بەرشلۆنە بۆسكیتس بەهۆی وەرگرتنی كارتی سوور یاریگەی جێهێشت.
بەم بڕیارە یاریزان بۆسكیتس بەشداری لە هەردوو یاری یانەكەی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ناكات بەرانبەر یانەی سلتیك ئۆسكتلەندی، كە لە رۆژانی 23ی ئەم مانگە لە یاریگەی نوكامپ و لە 7ی مانگی داهاتوو لە گلاسكۆ بەڕێوە دەچێت.