پاتزینی: لە ئینتەرمیلان دەریان كردك

پاتزینی: لە ئینتەرمیلان دەریان كردك
جیان پاولۆ پاتزینی یاریزانی نوێی یانەی میلانی ئیتاڵی گوتی لە یانەی ئینتەرمیلان دەریان كردم.
ئەو هێرشبەرە ئیتاڵییە كە هاوینی ئەمساڵ لە یانەی ئینتەرمیلانەوە رووی كردە یانەی میلان بەپێی گرێبەستێك بە رۆیشتنی ئەنتۆنیۆ كاسانۆ لە میلانەوە بۆ ئینتەر، ئاشكرای كرد بە ویستی خۆی یانەی ئینتەری جێنەهێشتووە.
پاتزینی لە لێدوانی بۆ كەناڵی میلان گوتی بەرپرسانی یانەی ئینتەر ئاماژەیان بەوەدا بۆم كە من لە وەرزی نوێدا لە چوارچێوەی پێكهاتەی سەرەكی تیپەكەدا نابم و منیش ئەوە بە دەركردن لێكدەدەمەوە، هەر بۆیە رازی بووم بە رۆیشتن لە یانەكە.
ئەو هێرشبەرە گوتی وەرزی رابردوو باش نەبوو بۆ من چونكە دۆخەكە بە شێوەیەكی باش بەڕێوەنەچوو بەهۆی بەشداری نەكردنم لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یۆرۆی 2012.
Top