دوای ئەوەی وەرزی رابردوو یانەی هەڵۆی دەڤەری بارزان توانی خۆی لە ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بهێڵێتەوە، بۆئەم مەبەستەش یانەی هەڵۆ لە ئێستادا مەشقەكانی خۆیان چڕكرۆدتەوە بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لە وەرزی نوێی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، لە ئێستاشدا یانەی هەڵۆ سەرگەرمی ئامادەكارییەكانی خۆیانن، هەر بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لە وەرزی نوێ یانەی هەڵۆ گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی ئەفریقی بەڕەگەز سەنیگالی مۆركردوە بۆئەوەی بتوانێ بەم یاریزانە پیشەگەرانە ئەنجامی بەرچاو بەدەستبهێنێت، لەم بارەشەوە ئەحمەد خەلیل سەرۆكی یانەی هەلۆ بۆفایلی وەرزشی گوڵان گوتی « ئێمە وەكو دەستەی كارگێڕی یانەی هەڵۆ سەرەڕای بێ توانایی باری دارایمان و خڕاپی ڕەوشی یانەكەمان لە ڕووی نەبوونی پارە كەچی لەسەر دەستی ڕاهێنەری یانەكەمان كاپتن مەجید كەمپێكی مەشق و ڕاهێنانمان لە شاری هەولێر بۆماوەی 10 رۆژ ئەنجامدا، گوتیشی لە ئێستادا چەند یاریزانێكی باشمان هێناوە و بەنیازین چەند یاریزانێكی تریش بهێنین، گوتیشی گرێبەستمان لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان (مادۆ وموختار)هەردووكیان یاریزانی پیشەگەری ئەفریقین و خەڵكی سەنیگالن پێشتریش لە خولی یانەكانی مەغریبی یارییان كردوە ومادۆ ساڵی رابردووش لەگەڵمان بووە ومختاریش ئەمساڵ هاتووە وگوتیشی لە هێڵی هێرشبەر و بەرگری یاری دەكەن، لە بارەی بڕی گرێبەستی ئەم دوو یاریزانە پیشەگەرە گوتی « بڕی گرێبەستی ئەم دوو یاریزانە پیشەگەرە هی هەر یەك لە یاریزانەكان 10ملیۆن دینارە وموچەی مانگانەشیان 300دۆلارە بۆیەك مانگ، گوتیشی ئەمساڵ بەنیازین ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنین .ئەگەر كێشەی پارەشمان چارەسەر بكرێت وبۆئێمە زۆر باش دەبێت .