ریڤاڵدۆ بیر لە وازهێنان دەكاتەوە

ریڤاڵدۆ بیر لە وازهێنان دەكاتەوە
ریڤاڵدۆی هێرشبەری پاڵی بەرازیلی ئاشكرای كرد بیر لە وازهێنان لە یاریكردن دەكاتەوە.
ئەو یاریزانە تەمەن 40 ساڵە ئاشكرای كردووە بیر لە دووركەوتنەوەی یەكجاری لە یاریگاكان دەكاتەوە، ئەمەش بەهۆی بڕیارەكانی ڤیكتۆر باندارینكۆی راهێنەری رووسی یانەی كابۆسكۆربی ئەنگۆلی.
ریڤاڵدۆ لە روونكردنەوەیەكدا لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گوتی دڵگرانم لەسەر ئەوەی راهێنەر بڕیاریداوە زۆرینەی كات لەسەر كورسی یەدەگ بمهێڵێتەوە.
ریڤاڵدۆ كە یەكێك بوو لەو ئەستێرانەی پێشەوایەتیی هەڵبژاردەی بەرازیلیان كرد بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2002 گوتی ناتوانم لەوە تێ بگەم بۆچی راهێنەر وادەكات بەرامبەرم.
ریڤاڵدۆ هەروەها ئاشكرای كردووە كە باندارینكۆ سێ هێرشبەری سەرەكی یانەكەی لەسەر كورسی یەدەگ دەهێڵێتەوە كە خۆی یەكێكیانە.
Top