ئەرسناڵ داوای درۆگبا دەكات

ئەرسناڵ داوای درۆگبا دەكات
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كردووە كە یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی داوای گرێبەستكردنی لەگەڵ دیدێ درۆگبای هێرشبەری كۆتدیڤواریدا كردووە بۆ شوێنگرتنەوەی رۆبن ڤان پێرسی كە هاوینی ئەمساڵ ریزی یانەكەی بەرەو مانچستەر یونایتد بەجێهێشت.
ئەو ئەستێرە ئیڤوارییە كە لە كۆتایی وەرزی رابردوودا پەیوەندی بە یانەی دالیانی چینییەوە كرد، پەیوەندی لەگەڵ یانەكەیدا باش نییە و ئەوەش ئەگەری زۆری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەدا هێناوەتە ئاراوە.
درۆگبا وەرزی رابردوو پێشەوایەتی چێڵسی ئینگلیزی كرد بۆ بردنەوەی نازناوی جامی ئینگلتەرا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا.
رۆژنامەی دەیلی میرۆر ئاشكرای كردووە ئارسن ڤینگەری راهێنەری ئەرسناڵ پێی وایە پێویستی بە هێرشبەرێكی قاڵ و بە ئەزموون هەیە بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنووسی هەندێك یاری.
Top