لەوانەیە زستانی ئەمساڵ 5 یاریزانی نوێ پەیوەندی بە مان ستییەوە بكەن

لەوانەیە زستانی ئەمساڵ 5 یاریزانی نوێ پەیوەندی بە مان ستییەوە بكەن
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردووە یانەی مانچستەر ستی پاڵەوانی ئینگلتەرا بیر لە كڕینی 5 یاریزان دەكاتەوە لە زستانی ئەمساڵدا بۆ بەهێزكردنی ریزەكانی خۆی.
سەرچاوەكان ئاشكرایان كردووە كە یانە ئینگلیزییەكە لە دوای ئەنجامدانی چەند یارییەك لە وەرزی نوێی خولی ئینگلیزیدا هەستی بە بوونی كەموكورتی لە هەندێك لە هێڵەكانیدا كردووە، بۆیە بڕیاری داوە چەند یاریزانێكی نوێ بێنێتە ریزەكانی خۆیەوە.
بەپێی رۆژنامە ئیسپانییەكان، ئەو یاریزانانەی یانەكە بیریان لێدەكاتەوە بریتین لە دیگۆ ئەلڤێشی گۆڵپارێزی یانەی ڤالنسیای ئیسپانی و پابلۆ ئەرمیرۆی بەرگریكەری یانەی ئۆدینێزی ئیتاڵی و لارس بیندەری یاریزانی ناوەڕاستی یانەی لیڤەركوزنی ئەڵمانی و ماتیۆ مۆساكیۆی بەرگریكەری یانەی ڤیاریالی ئیسپانی و نینێی هێرشبەری بە تەمەنی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.
Top