بەرزبوونەوەی باجەكان هەڕەشە لە بەردەوامیی ئیبراهیمۆڤیج لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەكات
فرانسوا هۆلاندی سەرۆكی نوێی فەرەنسا بەڵێنی دا باجی سەر ئەو كەسانەی داهاتی ساڵانەیان لە یەك ملیۆن یۆرۆ زیاترە بۆ 75 لەسەد بەرز بكاتەوە و ئەمەش بە پلەی یەكەم هەڕەشە لە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیجی هێرشبەری سوێدی دەكات.
ئێستا ئەو یاریزانە مووچەی ساڵانەی 14 ملیۆن یۆرۆیە لە ساڵێكدا پاش ئەوەی باجەكانی لێدەردەكرێت، بەڵام كاتێك ئەو بڕیارە نوێیە جێبەجێ دەكرێت، مووچەكەی ئیبرا بەر شاڵاوێكی گەورەی باجەكان دەبێتەوە.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كردووە ئەو بڕیارە نوێیە سەرەتای كێشەیەكی لە نێوان ئیبرا و پاریس سانجێرماندا دروستكردووە، بە تایبەت كە سەرۆكی فەرەنسا ئاشكرای كردووە ئەو بڕیارە نوێییە هەمووان دەگرێتەوە بەبێ جیاوازی.
