شەڕ لەسەر والكۆت تاو دەسەنێت
رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی گوتی ئەو یاریزانە لەلایەن مانچستەر ستییەوە بە بایەخەوە داواكراوە و رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەكە پێی وایە ئەو باشترین هێرشبەری لاباڵی ئینگلیزییە، ئەمە جیا لەوەی دی ماتیۆی راهێنەری یانەی چێڵسیش هەمان بۆچوونی لەسەر والكۆت هەیە و داوای كڕینی دەكات.
هەرچی یانەی ئەرسناڵە ئاشكرای كردووە كە نایەوێ ئەو یاریزانە لە یانەكە بڕوات و ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەكە ئاشكرای كردووە كە دەیەوێ بە زووترین كات دانووستانەكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵدا دەست پێ بكات.
